نیکۆلاس مادورۆ: من سەرۆکی ڤەنزوێلام و بێتاوانم

2 ڕۆژ لەمەوپێش



دادگاییكردنی سەرۆكی دورخراوەی ڤەنزوێلا لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و مادۆرۆ لە بەردەم دادگادا رایگەیاند، تائێستا من سەرۆکی ڤەنزوێلام و لە ماڵەکەی خۆمدا رفێندراوم.

وتیشی، تاوانبار نیم و پێشتر هیچ تۆمەتێکی لەو شێوەیە نەدراوەتە پاڵم، کە ئەمریکا ئەو تۆمەتانەی بۆ هەڵبەستووم. هاوکات هاوسەرەکەی مادۆرۆ لە دادگای ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا من خانمی یەکەمی ڤەنزوێلام.

دوای دانیشتنێکی 30 خولەکی لە دادگای نیویۆرک، نیکۆلاس مادۆرۆ و سیلیا فلۆرێسی هاوسەری سەرجەم تۆمەتەکانیان رەتکردەوە و بێتاوانیی خۆیان دووپاتکردەوە. پاشان لەژێر پاسەوانیی تونددا هۆڵەکەیان جێهێشت و دادوەر بڕیاریدا دانیشتنی داهاتوو لە 17.03.2025 بەڕێوەبچێت.

پاش دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا گوتیان لە ئەمریکا دادگایی دەکرێت، ئەمەش ئەو پرسیارەی ورووژاند تاوەکو چەند ڕفاندنی سەرۆکی وڵاتێک لە لایەن ئەمریکاوە و دادگاییکردنی لەو وڵاتە یاساییە؟

مادورۆ ئێستا لە نیویۆرک دەستبەسەرە و دەبرێتە بەردەم دادوەر و بە فەرمى تۆمەتەکانى ڕووبەڕوو دەکرێتەوە.

ئەو دەستگیرکردنە ڕووبەڕووی سەرکۆنەکردنێکی بەرفراوانی جیهانی بووەتەوە، بەتايبەت لەلايەن ڕووسيا و چين و لايەنگرانی ڤەنزوێلاوە، بەڵام ئەمریکا پاساوی هەیە بۆ هێرشکردنە سەر کاراکاس و دەستگیرکردنی مادورۆ.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، وەزارەتی داد داوای هاوکاریی سەربازی کردووە بۆ دەستگیرکردنی مادورۆ و هاوسەرەکەی و کوڕەکەی و دوو سەرکردەی سیاسی دیکە،  بە بەهانەی ئەوەی سەرۆکایەتیی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن، ئەم تۆمەتانەش لە لایەن دادگای باڵای نیویۆرکەوە ئاڕاستەیان کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار