دۆناڵد ترەمپ: (50) ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلا دەفرۆشین
دوێنێ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت: حکومەتی کاتیی ڤەنزوێلا نزیكەی 50 ملیۆن بەرمیل نەوت رادەستی ئەمەریکا دەکات و داهاتەکەشی لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەكەیدا دەبێت بەو سیفەتەی سەرۆكە.
ترەمپ لە سەكۆی تروس سۆشیال نوسیویەتی: دەسەڵاتدارانی کاتیی لە ڤەنزوێلا لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی کوالیتی بەرز و سزادراو رادەستی ئەمریکا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو نەوتە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت، منیش وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەو پارانە بەڕێوەدەبەم بۆ ئەوەی دڵنیاببمەوە کە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی ڤەنزوێلاو ئەمریکا بەکاردەهێنرێن.
هاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، ترەمپ بەنیازە رۆژی هەینی لەگەڵ نوێنەرانی سێ گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ئەمریکاو بەرهەمهێنەرانی دیکەی ناوخۆ لە کۆشکی سپی کۆببێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وەبەرهێنانی گەورە لە کەرتی نەوتی ڤەنزوێلا.
