هاوكاری دارایی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
18 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هێزەکانی هاوپەیمانان هاوكاری داراییان خستە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
- سبەی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت.
هێزەکانی هاوپەیمانان هاوكاری داراییان خستە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی تشرینی یەكەم.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە هاوپەیمانان هاوكاری داراییان خستوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی (تشرینی یەكەم)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون سبەی ئەو هاوكارییە دابەش دەکرێت.
رونیشیكردەوە دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون وسبەی پێنج شەممە 7ی (تشرینی دووەم) ، هاوکاری بۆ مانگی (تشرینی یەكەم) دابەش دەکرێت.
نزیکەی 50 هەزار پێشمەرگە مانگانە سودمەند دەبێت لە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان و بڕیارە ئەو هاوكارییە تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتو بەردەوام بێت.