ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: دەبێت هه‌رچی زووه نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ی جیهان بكرێته‌وه
8 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ده‌بێت سه‌رژمێری به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت.
- پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوانه‌خات.
- ده‌بێت هه‌رچی زووه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پشتگیری له سه‌رژمێریی دانیشتووان ده‌كات به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت.
بەپێی بەیاننامەیەك له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، دوا پێشهاتی تایبه‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان له عێراق له‌لایه‌ن دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان خرایه ڕوو، ئاماژه‌ی به ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ له به‌غدا له 2024/10/31 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و وه‌زیری پلاندانانی فیدراڵ و وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا، ئاماژه به بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ درا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رژمێریی دانیشتووان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕگه‌كانی بڕیاره‌كه كرا.
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له سه‌ر پرۆسه‌یه تۆماركردووه تاوه‌كوو سه‌رژمێریه‌كه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و به‌لاڕێدا نه‌برێت بۆ مه‌به‌ستی دیكه‌ی جگه له مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان.
هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه كه ده‌بێت ئه‌م سه‌رژمێرییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك، بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان) نه‌بێت و به‌هیچ جۆرێك نابێت ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و میكانیزم و ڕێكاره ده‌ستووریانه‌ی له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێگیر كراون ، هه‌روه‌ك دادگای باڵای فیدڕاڵیش له بڕیاری ژماره 73ی ساڵی 2010 جه‌ختی لێ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه ئه‌و پێشنیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌م پرسه په‌سه‌ندكران، بگه‌یه‌ننه حكومه‌تی فیدڕاڵ و داواش له هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم و به‌غدا كرا كه له‌مباره‌یه‌وه، پشتیوان و هاوكاربن .
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه، تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی بارودۆخی دارایی و مووچه و بابه‌تی ژماره‌ی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ندێك ڕێكاری نوێی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2024.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ له ژێر هیچ پاساو و بیانوویه‌ك، مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوانه‌خات یان لێی ببڕێت و ڕێگری نه‌كات له دابینكردنی شایسته‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ، به‌ڵكوو پێویسته هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆران له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ، مووچه‌ی هه‌رێمیش له كاتی خۆی و به بێ كه‌موكوڕی خه‌رج بكات هه‌روه‌ك دادگای باڵای فیدڕاڵ به ڕوونی له بڕیاره‌كانیدا داوای كردووه بابه‌تی مووچه تێكه‌ڵی هیچ ناكۆكییه‌كی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت نه‌كرێت، به‌و پێیه‌ی شایسته‌ی یاسایی مووچه‌خۆرانه و ده‌بێت به دوور بگیرێت له هه‌ر ناكۆكیه‌كی سیاسی، ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ له دوا بڕیاری خۆی، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی پابه‌ند كردووه كه به‌رده‌وام بێت له خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم تا كۆتایی ئه‌مساڵ".
روونیشیكرده‌وه كه وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ، له ماوه‌ی ڕابردوودا، سه‌رجه‌م كه‌موكورتی لیسته‌كانی مووچه‌یان ڕاستكردووه‌ته‌وه و ناردویانه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، بۆ ئه‌وانه‌شی كه تا ئێستا بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه یان ژماره‌ی وه‌زیفیی بێ هاوتایان نیه، ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه وه‌ك دوا واده ده‌ستنیشانكراوه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌كات كه "به زووترین كات، مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج بكات و ڕێكاریی جیاكاریی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته به‌ر له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و ڕێكاره داراییه‌كان".
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی نوێترین پێشنیاری حكومه‌تی فیدراڵ سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ی تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كرا و ئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و شاندی دانوستانكار خرایه ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی دووپات كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌رچی زووه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمو ده‌ستپێبكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیشه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیواخوازه كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12 له یاسای بودجه‌ی عێراق، ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه و هه‌رچی زووه نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی كوردستانیش، هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان بكرێته‌وه كه بێگومان ڕۆلێ سه‌ره‌كی ده‌بێت له زیادكردنی داهاتی گشتی وڵات و بره‌ودان به وه‌به‌رهێنان له‌م بواره‌دا.