ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سلێمانی چەندین برینداری لێكەوتەوە
7 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- شهش كهس بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سلێمانی برينداربوون.
-لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕوويداوه.
بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی شهش كهس برینداربون.
هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردهوه ئهمشهو چوارشهممه لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی نیسان پیكاب و تۆیۆتا كرۆلای تایبەت ڕویدا و بهوهۆیهوه شهش كهس برینداربون.
رونیشیكردەوە هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵەو مەترسیداری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیک-اب و لەم ڕووداوەدا شهش کەس برینداربون کە سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلهكه بوون.
ئاماژهی بهوهشكردوه لەلایەن ئێشکگری بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی بازگەکان کەشف و هێڵکاری ئەنجامدراوە بۆ رووداوەکە، کەشفەکان ئاراستەی بنکەی پۆلیس کراون بۆ لێکۆڵینەوە و بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە.
هاتووچۆی سلێمانی داوای له شۆفێران كردوه، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدەن.
جێگای باسە چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لێدەكرێت، ئەو رێگاوبانانە چاك بكات كە چەندین كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەونەوە.