نه‌خۆشخانه‌ی هیوا: ئه‌مساڵ 3151 كۆدی شێرپهنجهیيمان هەبووە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا:
- گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه نەبووە.
- ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و866 كۆد له نه‌خۆشخانه‌كه بۆ نه‌خۆش كراوه
- له 2021وه به داهاتی سلێمانی خزمه‌تی نه‌خۆشانی هه‌مو عێراق ده‌كرێت.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماری تووشبوانی بە نەخۆشی شێرپەنجە كردەڕوو رایگەیاند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه نەبووە.
یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند له ساڵی 2023دا سێ هه‌زار و 356 حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌یی هه‌بووه و نزیكه‌ی 6442 كۆدی گشتی كراونه‌ته‌وه، چونكه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت توشبوانی شێپه‌نجه نابینرێت به‌ڵكو ئه‌وانه‌شی كه نه‌خۆشی خوێنیان هه‌یه ده‌بینرێن به‌ڵام پێویستیان به پشكنین و مانه‌وه هه‌یه.
وتيشى: ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و866 كۆد له نه‌خۆشخانه‌كه بۆ نه‌خۆش كراوه به‌ڵام سێ هه‌زار و 151 كۆدی شێرپه‌نجه‌یی بوه، واتا گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له رێژه‌ی توشبوان به شێرپه‌نجه‌یی نه‌بووه، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌نیه كه خه‌مسارد بین و رێژه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه كه‌میكردوه.
رونیكردەوە ئه‌و ده‌رمانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌درێت به نه‌خۆش له هیچ سه‌نته‌رێكی حكومی له عێراق نادرێت، ئه‌و ده‌رمانه گران به‌هایانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بونی هه‌یه له هیچ سه‌نته‌رێك و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی له عێراق بونی نییه، به‌ڵام گرفتی ده‌رمانی گران به‌ها شتێكی گشتییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مانگانه 700 ملیۆنمان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پاره‌ی سندوقیش نزیكه‌ی 350 ملیۆنمان هه‌یه كه نزیكه‌ی 200 ملیۆنی بۆ ده‌رمانه، ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌ینه‌وه ساڵانه هه‌شت ملیار ده‌كات، جگه له‌وه‌ش پێشتر له سندوق ته‌نده‌ری ده‌رمان كراوه به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردو ته‌نده‌ره‌كانی ده‌رمان نه‌كراوه و له‌ئێستادا ته‌نده‌ر دهستیپێكردوهتهوه.
وتیشی: ئه‌و خزمه‌ته‌ی له هیوا ده‌كرێت 95%ی پێداویستی ده‌رمان و تاقیگه و پزیشك و سیانه‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كه له ساڵی 2021وه ته‌نها له‌سه‌ر داهاتی شاری سلێمانی بوه، كه له ماوه‌ی ڕابردودا خزمه‌تی هه‌مو شاره‌كانی دیكه‌مان كرد و پاره‌ی چه‌ندین چه‌كی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ش له بانكی باخان له سلێمانی دابینده‌كرا، به‌ڵام دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ڕوی له سلێمانی كرد وایكرد بێبه‌ش بكرێین و جگه له بانگی باخان له هیچ بانكێكی دیكه‌وه پاره‌مان بۆ دابین نه‌كرا.