کەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

- ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

 

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەكانی گەرما بەرز ببنەوە.

دەستەكە بڵاویكردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرماش هاوشانی دوێنێ چوارشەممە دەبێت.

رونیشیكردەوە سبەینێ هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

 

ئاماژەشیكرد بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2024 بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت:

 

هەولێر 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی 20 پلەی سیلیزی

دهۆک 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ 23 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 14 پلەی سیلیزی

سۆران 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان 25پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار