كەشناسی عێراق: باران دەبارێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

-بارانبارین دەستپێدەكات.

- پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

 

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكرد بارانبارین دەستپێبكات و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما رووبدات.

دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە سبەینێ‌ شەممە لەهەموو ناوچەكانی عێراق پەڵەهەور  دەبێت و پلەكانی گەرماش جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرما لەسلێمانی ودهۆك 21 و لە هەولێر 22 و لە كەركوك 23 دەبێت.

رونیشیكردەوە رۆژی یەكشەممە لەناوچەی ناوەڕاستی عێراق نمە باران دەبارێت و هەرێمی كوردستانیش بارانێكی لەسەرخۆ بەخۆوە دەبینێت.

پێشبینیشیكرد رۆژی دووشەممە لەهەموو ناوچەكانی عێراق بارانبارین دەستپێبكات لەگەڵ هەورە برووسكە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوەیەكان و پلەكانی گەرماش دادەبەزن، تەنها ناوچەی باشوری عێراق نەبێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار