داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كه‌میكردوه
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له سه‌دا 44 كه‌میكردووه.
- داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 هه‌زار و 525 دینار بووه.
داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له سه‌دا 44 كه‌میكردووه كه زیاتر له 8 ملیار دینار ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 2ی تشرینی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ 8ی تشرینی دووه‌می 2024، بڕی 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 هه‌زار و 525 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 6 ملیار و 406 ملیۆن و 41 هه‌زار و 575 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 61ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 4 ملیار و 109 ملیۆن و 743 هه‌زار و 95 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 39% پێكده‌هێنێت.
بەپێی ئەم خشتەیەش داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو كه 18 ملیار و 804 ملیۆن و 558 هه‌زار و 698 دینار بووه، 8 ملیار و 288 ملیۆن و 873 هه‌زار و 173 دینار و به‌ڕێژه‌ی 44.79 % كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند.