چوار كەس لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە رانیە برینداربوون
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە شارۆچكەی رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە چوار کەسی داوە.
- تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
شەوی رابردوو لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵان لە شارۆچكەی رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە چوار کەسی داوە و لە ئێستاشدا تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین لە سنوری سلێمانی لەبارەی برینداربوونی چوار كەس بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رونیكردەوە درەنگانی شەوی رابردوو لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵان لە شارۆچكەی رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە چوار کەسی داوە.
باسی لەوەشكرد لە ئێستاشدا تەندروستی یەکێک لە بریندارەكان ناجێگیرە.
شەوی چوارشەممەش لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی نیسان پیكاب و تۆیۆتا كرۆلای تایبەت ڕویدا و بهوهۆیهوه شهش كهس برینداربون.
جێگای باسە چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لێدەكرێت، ئەو رێگاوبانانە چاك بكات كە چەندین كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەونەوە.