پارتی بارەگاى هەدەپەى لە هەولێر داخست

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

-پارتی بارەگاى هەدەپەى لە هەولێر داخست و رەوانەی سلێمانی كران.

- ئاسایشی هەولێر بانگی كردوون و دواتر بە دوو ئۆتۆمبیل لە سماقوڵییەوە رەوانەی سنوری سلێمانی كردوون.

 

هەدەپە رایگەیاند پارتی بارەگاكەمانی لە هەولێر داخست و ڕەوانەی سلێمانی كردین و ئاسایشی هەولێر نوێنەرەكان و بەرپرسەكانی ئەو حزبەی باكوری كوردستانی بە دوو ئۆتۆمبیل رەوانەی سلێمانی كرد.

نوێنەرانی هەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند هاوكات لەگەڵ ناڕەزایەتییەكانی باكوری كوردستان دژ بە لادانی سەرۆك شارەوانییەكانی كوردو دانانی (قەیوم) لە شوێنەكانیان لەلایەن حكومەتی ئەردۆغانەوە، لە هەولێریش بارەگای (هەدەپە) داخراوە.

وتيشيان: ماوەی پێنج ساڵە نوێنەرایەتی هەدەپە-یان كردووە لە هەولێرو هیچ كێشەیەكیان بۆ هەرێمی كوردستان دروست نەكردووە، نازانن به چ هۆكارێك لە هەولێر دەركراون.

رونیشیانكردەوە ئاسایشی هەولێر بانگی كردوون و دواتر بە دوو ئۆتۆمبیل لە سماقوڵییەوە رەوانەی سنوری سلێمانی كردوون.

لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، جارێکی دیکە ئاسایشی پارتی لە هەولێر ڕێگریی لە ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) كرد کە کاری سیاسیی خۆیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان و ئەندامەکانی لە هەولێر بەرەو سلێمانی دورخستوەتەوە.

ئاژانسی فورات نیوز ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه‌، "هێزه‌كانی ئاسایشی هەولێر بە زۆر نوێنەرایەتی هەدەپە و ئەندامەکانی ناچار کردوە بچنە ناو ئۆتۆمبێل و لە هەولێر دوریانی خستوەتەوە".

هەدەپە كورتكراوەی ناوی (پارتی دیموكراتی گەلان)ە، كە ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ (دەم پارتی)و سەرەكیترین نوێنەری كوردە لە پەرلەمانی توركیادا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار