تەرمی كۆماندۆیەك لە سلێمانی دۆزرایەوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- تەرمی گەنجێك لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
- کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە.
- هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە.
تەرمی گەنجێك لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە دواتر دەركەوت كارمەندی هێزەكانی كۆماندۆیە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد ئەو گەنجەى ئەمڕۆ لە سلێمانى تەرمەکەى لە گەڕەکى قڕگە دۆزرایەوە، کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە و هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە.
وتيشى: گەنجەكە ناوی بهڵێن فهرهاديه و كارمهندی هێزهكانی كۆماندۆیه و دوو مانگه هاوسهرگیری كردوه.
بابهتی پهیوهندیدار