نازم عەبدوڵا: حكومەتی هەرێم پڕۆژەكانی خۆی لەناو دەبات
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- مریشکی سپی لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە.
- هەرێمی كوردستان پێویستى بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو نییە.
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند حكومەتی هەرێم پڕۆژەكانی خۆی لەناو دەبات.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند مریشکی سپی لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە و هەرێمی كوردستان پێویستى بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو نییە.
وتیشی: بەپێیستانداردی نێودەوڵەتی هەر نەفەرێك ساڵانە 24 كیلۆ گۆشتی مریشكی بۆ دانراوە كە بیخوات، ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئەگەر پێنج ملیۆن نەفەربین كەڕەتی 24 بكەین ئەكاتە 145 هەزار تۆن ، بەڵام ئەگەر ئەم كەرتەی ئێمە بەجوانی ئیش بكات و رێكخرێتەوە 400 هەزار تۆن مریشكمان ئەبێت، واتا تۆ پێویستیت بە مریشكی دەرەكی نییە، لە وڵاتانی ترەوە بێتە هەرێمی كوردستانەوە .
دووپاتیشیكردەوە لە هەرێمی كوردستان بەروبوومی مریشكی سپی لە خواست هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چەند بەرامبەرێك زیاترە، بەڵام حكومەتی هەرێم دەچێت مریشكی بەستوو لە دەرەوەی هەرێم دەهێنێت، ئەمەش بە واتای ئەوەی حكومەتی هەرێم پڕۆژەكانی خۆی لەناو دەبات.