بكوژی هاوڵاتییەکەی سلێمانی دەستگیر كرا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێم:
- ئەو كەسەمان دەستگیر كرد كە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی.
- بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەی لێكراوە و كوژراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند ئەو كەسەیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداو بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی (ب،ف،ع) و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە.
پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد ئەو گەنجەى لە سلێمانى تەرمەکەى لە گەڕەکى قڕگە دۆزرایەوە، کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە و هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە.
وتيشى: گەنجەكە ناوی بهڵێن فهرهاديه و كارمهندی هێزهكانی كۆماندۆیه و دوو مانگه هاوسهرگیری كردوه.