پاسپۆرتی سلێمانی: ئەوەی پەیوەست نەبێت بەكاتەوە ناتوانین مامەڵەکەی بۆ جێبەجێبکەین
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاسپۆرتی سلێمانی:
- داوا له هاوڵاتیان دەكەین بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان سەردانمان بکەن.
- ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبن سەرەکەتان دەفەوتێت.
- ئەوانەی پابەند نەبن ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین.
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان دەكات بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانیان بکەن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەرێزی سلێمانی و دەوربەری دەکەین، بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانیان بکەن بۆ ڕایكردنی مامەڵەكانیان.
رونیشیكردەوە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلەکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەین، ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.