بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی: لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین
4 ڕۆژ لەمەوپێش
فێنك ئەحمەد
- بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە.
- لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین
- لەدوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان بڕیاری سیاسی خۆمان دەدەین.
بەرەی گەل رایگەیاند لە دوای وەڵامدانەوەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دراوە، بڕیاری سیاسی خۆیان دەدەن.
فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند تائێستا ئێمە بڕیاری سیاسی خۆمانمان نەداوە هاوپەیمانی لەگەڵ كێ دەبەستین و چی دەكەین و چاوەڕێی وەڵامی تانەكان دەكەین و هێشتا زووە باسی ئەوە بكەین لەداهاتوودا چی دەكەین.
وتيشى: سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئێمە لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین و بڕیارمانداوە بەردەوامبین لەسەر بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە.