جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کە**جە**کە:
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
🔻دەوڵەتی تورک هیچ ئامانجێکی نییە بۆ چارەسەرى پرسی گەلی کورد.
🔻شارەوانییەکانی ئەسەنیورت و مێردین و ئێلیح و خەلفەت زەوت و داگیر كراون.
🔻حکومەتی نوێى هەرێمی كوردستان دەبێت سیاسەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمن و دژی خیانەت و داگیرکەری تورک بوەستێتەوە.
🔻تابێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرفراوان دەبێت و گۆڕانکاری دێتەئاراوە و کاریگەرییەکی گەورە لەسەر تورکیا دروستدەکات.
🔻تورکیا هەرگیز پێکهاتەکان بە بنەما وەرناگرێت واتا دەوڵەت هەیە و کۆمەڵگا و مرۆڤەکان بوونیان نییە.
🔻دەوڵەتی تورکیا ئەگەر دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵ ببینێت، سەرەتا دەبێت بە ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیکەوە پرسی کورد چارەسەر بکات.
🔻دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پە**کە**کە لەناو ببات و جینۆسایدی کورد تەواو بکەن وهەموو شتەکانی کۆمەڵگا نەهێڵێت و ببێتە هێزی سەرەکی تورکیا.
🔻لە هەولێر بەناوی ئاهەنگگێڕانی کۆمارەوە، پە**د**ەکە و میت و باڵیۆزی تورکیا وئەوانەی بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناویان دەبەن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، مەبەستیان لەم کۆبوونەوەیە چی بوو؟.
🔻سودانی چووه تورکیا و تورکیا هێرشی کرده سەر ڕۆژئاوا وشەنگال، هاکان فیدان سەردانی لەندەن دەکات، کاتێک مرۆڤ هەموو ئەمانە لەسەر یەک کۆدەکاتەوە، دەبینێت پلانێک لە ئارادایە.