كەشناسی هەرێم وعێراق پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەكەن

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بارانی بەخوڕ دەبارێت

- پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ودەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەكەن.

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

رونیشیكردەوە لە بەرەبەیانی سبەینێ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024، بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با، هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر     : 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی  :  19 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 19  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى

سۆران:  18 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

 

 

لەلایەن خۆیەوە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكرد بارانی بەخوڕ ببارێت و پلەكانی گەرماش نزمببنەوە.

دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند  لە هەردوو ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوری عێراق ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ و پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكور نزمدەبنەوە.

رونیشیكردەوە رۆژی سێشەممە لەناوچەكانی باكوری عێراق نیمچە هەور دەبێت و نمەباران دەبارێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكوریش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

ئاماژەشیكرد رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار