دوو ئەندامی پەكەكە لە ئامێدی شەهیدبوون

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج.

- دوو ئەندامی پەکەکە لە هێرشەكەدا شەهیدبوون.

 

شەوی رابردوو درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج و بە هۆیەوە دوو ئەندامی پەکەکە شەهیدبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2024، دژەتیرۆری پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە درەنگانی شەوی رابردوو، 9ی تشرینی دووەمی 2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری شارەدێی چەمانکێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی كردە ئامانج.

رونیشیكردەوە بەهۆی بەئامانجگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن سوپای تورکیاوە، دوو ئەندامی پەکەکە گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار