ئۆتۆمبێلێک لە شنگال تەقییەوە و دوو کەس بوون به قوربانى

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شنگال دوو کەس بوون به قوربانى.

حه‌یده‌ر شه‌شۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند لەسەر رێگەی چیای شنگال، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو سەرنشینی بوون به قوربانى.

 وتيشى: ئۆتۆمبێلەکە جۆری قەمەرە بووە و دوو کەسی تێدا بووە، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانیانەوە، دوو کەسەکە ناناسرێنەوە و دیارنییە ئۆتۆمبێلەکە بە بۆمب تەقێنراوەتەوە یان بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە.

چەند سەرچاوەیەكی خۆجێیش لە شنگال دەڵێن: فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له‌ لۆفەکانی چیای شنگال كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ته‌واوی سوتاوە.

به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبووەتەوە ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆری ساڵۆن (قه‌مه‌ره‌)یه‌ و به‌ته‌واوی سوتاوه‌.

ماوەیەكی زۆرە توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان چەندین هێرشی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و بە دەیان قوربانی لێكەوتووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار