ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمەوە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە.
- بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو نمرانەی، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەدەستمان گەیشتووە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
رونیشیكردەوە کەسوکاری بەشێک لە خوێندکارەکان داوای دواخستنی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانیان کردووە، هەر بۆیە تا ئەو پرسانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە یەکلایی دەکرێتەوە، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕادەگیرێت.