سۆران عومەر بۆ هاوڵاتی: موچەی هەرێم كێشەی زیاتری بۆ دروستبووە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



سۆران عومەر:

- دامەزراندنی نایاسایی كێشەی زیاتری بۆ ليستى موچەی هەرێم دروستكردووە.

- لیستەکان پڕکرایەوە لەدامەزراندنی تازەی نایاسایی.

- کێشەی لیستەکانی موچە دیاریکراو و حكومەتی هەرێم ئاگادارکراوە بۆ چاککردنی.

 

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازيی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی زیاتری بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند دامەزراندنی نایاسایی كێشەی زیاتری بۆ ليستى موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستكردووە.

ئاشكراشیكرد کێشەی لیستەکانی موچە لە لیستی مانگی تەموز دیاریکراو و حكومەتی هەرێم ئاگادارکراوە بۆ چاککردنی، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەوە کە لیستەکان پڕکرایەوە لەدامەزراندنی تازەی نایاسایی، کێشەی لیستەکان زیاتر بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار