پێویستە لەسەر ئیسرائیل دەستى كورد بگرێت و پەیوەنديیان لەگەڵ پتەو بكات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل:

- وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ كورد دەكات

- گەلی كورد یەكێكە لە نەتەوە مەزنەكان كە لەسەربەخۆیی سیاسی بێبەشكراون.

- پێویستە لەسەر ئیسرائیل دەستى كورد بگرێت و پەیوەنديیان لەگەڵ پتەو بكات.

 

جەدعون ساعر وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل داوایكرد پەیوەنديیەكان لەگەڵ كۆمەڵگا كوردی و دروزى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پتەو بكرێت.

سكای نیوز بڵاویكردەوە لە ئاهەنگی وەرگرتنی پۆستەكەی ساعر دیدگای خۆی خستەڕوو و رایگەیاند كەمینەكانی ناوچەكە پێویستیان بە یەكگرتن دەبێت لەگەڵ یەكتری.

وتیشی: گەلی كورد نەتەوەیەكی مەزنە، یەكێكە لە نەتەوە مەزنەكان كە لەسەربەخۆیی سیاسی بێبەشكراون، ئەوان هاوپەیمانی ئاسایی ئێمەن.

رونیشیكردەوە كورد قوربانی دەستی سەركوتكردنی ئێران و توركیایە و پێویستە لەسەر ئیسرائیل دەستیان بگرێت و پەیوەندیان لەگەڵ پتەو بكات، ئەمەش چەند لایەنێكی سیاسی و ئەمنی هەیە.

ئاماژەشیكرد بۆ كەمینە دروزیەكانی سوریا و لوبنان كە دەكرێت وەكو هاوپەیمان سەیر بكرێن.

باسی لەوەشكرد ئەبێت لەوە تێبگەین ئێمە هەمیشە كەمینەین لە ناوچەكە و هاوپەیمانیە ئاساییەكانیش لەگەڵ كەمینەكانی تر دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار