سەركەوت ئەحمەد بۆ هاوڵاتی: لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی خۆكوشتنەكەی ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسیۆرتی سلێمانی دەكەین
2 ڕۆژ لەمەوپێش
سەركەوت ئەحمەد:
- ڕووداوی خۆكوشتنەكەی ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی پشتڕاست دەكەینەوە.
- پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارى سلێمانی رایگەیاند لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی خۆكوشتنەكەی ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەكەین.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژەی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ڕووداوی خۆكوشتنەكەی ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی پشتڕاست دەكەینەوە و لێكۆلێنەوە لە ڕووداوەكە دەكەین.
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە پەیامنێری هاوڵاتی راگەیاند لهناو بینای بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئهفسهرێك كه پلهكهی رائید بوه بەیانی ئەمڕۆ بە گوللهیهك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بابهتی پهیوهندیدار