وەزارەتی دادی عێراق بڕیارێكی وەزارەتەكە بۆ هاوڵاتی ئاشكرا دەكات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



موراد ساعیدی

وەزارەتی دادی عێراق:

- بەمزوانە زیندانی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.

- هەموو ئامادەكاریەكان كراوە بۆ كردنەوەی.

- دوو زیندانی لە هەرێمی كوردستان سەر بە ئیدارەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقن.

 

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند بەمزوانە زیندانی چەمچەماڵ دەكرێتەوە و زیندانیانی كەركووك و موسڵی بۆ دەگوازنەوە.

موراد ساعیدی بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند زیندانی سوسە و زیندانی چەمچەماڵ لە هەرێمی كوردستان سەر بە ئیدارەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقن.

وتيشى: زیندانی سوسە لە پارێزگای سلێمانی لەهەموو ڕویەكەوە بەپێی ستانداردە جیهانییەكان دروستكراوە و زیندانیەكی نمونەییە و وەزارەتی دادی عێراق زۆر لێی رازیە و وۆرك شۆپی زانستی و فێركردن و چەندین خولی بەسوودی دیكەی تیادا دەكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد دوای ئەوەی زیندانی چەمچەماڵ لەكار كەوتبوو، لەسەر راسپاردەی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بەمزوانە دەكرێتەوە، هەموو ئامادەكاریەكان كراوە بۆ كردنەوەی.

رونیشیكردەوە دوای كردنەوەی زیندانی چەمچەماڵ، وەزارەتی دادی عێراق زیندانیانی كەركووك و موسڵ دەگوازێتەوە بۆ ئەوەێ‌ ،چونكە بەپێی ڕێنمايیەكان دەبێت زیندانیانی ئەو شوێنانەی بۆ بگوازرێتەوە كە نزیكترینن لە چەمچەماڵەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار