ئێران سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان پەیامێك ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكات

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- سەركردەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێم دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی له كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان.

- عێراق و ئێران گرنگی كۆنتڕۆڵكردنی سنوری نێوان هەردوو وڵاتیان دووپاتكردووەتەوە.

 

كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند دەستخۆشی له حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی رێكەوتنە ئەمنیەكەی نێوان تاران و بەغدا كرد.

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەعرەجی ئەمڕۆ لە تاران چاوی كەوتووە بە لیوا حسێن سەلامی سەركردەی پاسدارانی ئێران تاوتوێی رێكەوتنە ئەمنیە هاوبەشەكەی نێوان عێراق و ئێرانیان كردووە و گرنگی كۆنتڕۆڵكردنی سنوری نێوان هەردوو وڵاتیان دووپاتكردووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لە چاوپێكەوتنەكەدا سەركردەی سوپای پاسدارانی ئێران دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كردووە بۆ پاڵپشتیكردنيان لە جێبەجێكردنی رێكەوتنە ئەمنیەكەی نێوان بەغدا و تاران.

رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغداد 19ـى ئەیلولى 2023 دواین وادەى بوو، ئەوکات عێراق و ئێران وتیان رێککەوتنەکە جێبەجێکراوە و بارەگاى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە سنورەکان دورخراونەتەوە، لەنێو شارەکانیش بارەگاكانيان چۆڵکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار