فڕاكسیۆنی كۆمەڵ: بابەتی تەوتین تەنها بانگەشەی هەڵبژاردن بوو

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سۆران عومەر:

-هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین نەنراوە.

-لایەنەكانی بەشداربوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هەژماری من سورن.

- هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین تائێستا نەنراوە.

 

سۆران عومەر سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین نەنراوە و لایەنەكانی بەشداربوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هەژماری من سورن.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ لە لێدوانێكدا رونیكردەوە بابەتی تەوتین و هەژماری منیان بەكارهێنرا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن وهیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ تەوتین تائێستا نەنراوە.

وتيشى: تائێستا حكومەتی هەرێم و لایەنە پێكهێنەرەكانی لەسەر هەژماری من سورن وەبەزۆریش بەخەڵكی پڕدەكەنەوە و بەردەوامیشن.

دووپاتیشیكردەوە پڕۆسەی هەژماری من چۆن بووە لەڕابردوو ئێستاش هەر وا بەردەوامە و دەبێت خەڵك بپرسێت ئەو فۆڕمەی بەناوی تەوتین لە تی بی ئای پێیان پڕكردنەوە بەخێرایی و بەپەلە بەشێوەیەكی جیاواز كوا ئەنجامەكەی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار