لایەنە ئەمنیەكانی راپەڕین شەش تۆمەتبار دەستگیر دەكەن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بە بڕیاری دادوەر شەش تۆمەتبار لەلایەن هیزەکانی ئاسایشی راپەڕین و پۆلیسەوە دەستگیرکران.

- لەناو دەستگیرکراوەکاندا تۆمەتباری سەرەکی هەیە کە هەستاوە بە شێلانی ئەو سێ برایە.

 

شەش تۆمەتباری شەڕەکەی دەڤەری راپەڕین کە تیایدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا، دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی دووگۆمان شەڕێک روویدا و تیایدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو براشی بریندار بوون، دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە.

وتيشى: دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەکان، بە بڕیاری دادوەر شەش تۆمەتبار لەلایەن هیزەکانی ئاسایشی راپەڕین و پۆلیسەوە دەستگیرکران.

رونیشیكردەوە لەناو دەستگیرکراوەکاندا تۆمەتباری سەرەکی هەیە کە هەستاوە بە شێلانی ئەو سێ برایە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە کە لە جۆری نیسان دەبڵ پیکابە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕوداوێكی شه‌ڕكردن له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ڕویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ کەسێک گیانی لەدەستدا و دو کەسی دیكه‌ش برینداربون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار