وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان: چونەتە سەر ماڵەكەم و روخاندوویانە
یەک هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان:
- به ئامێری روخاندنی خان‌و ده‌ستیان كردوه به ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م.
- ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر به‌ڵام هیچ رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر تاوانباره‌كان ئه‌نجامنه‌درا كه هێرشیان كردبوه سه‌ر ماڵه‌كه‌م.
- ئه‌مجۆره كارانه ته‌نها له‌م كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه كه داماڵراون له هه‌مو به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی.
عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و هێزه‌كه‌ی جارێكی دیكه خانوه‌كه‌میان داگیركرده‌وه و به ئامێری روخاندنی خان‌و (ده‌قاق) ده‌ستیان كردوه به ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له مانگی (ئازار/3)ی 2024 به‌هۆی پاوانخوازی و بیر و ڕای جیاواز له نێو ڕیزه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كێشه و گیر و گرفت سه‌ریهه‌ڵدا و حزب بوه به دوبه‌شه‌وه، دوای ئه‌وه محه‌مه‌د حاجی محمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات هێزی نارده سه‌ر ماڵه‌كه‌م له گوندی گوڵه‌خانه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و هێزه‌ی له چوار ده‌وری ماڵه‌كه‌م جێگیر كرد، دوای گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێگایه‌ك هه‌وڵه‌كان هیچ سودێكی نه‌بو، بۆیه ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر له دادگای هه‌ڵه‌بجه كه فه‌رمانی دادگا هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه به‌رانبه‌ریان و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچو، دواجار رۆژی 4ی (نیسان/4)ی 2024 كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به ناوی كۆنگره به فه‌رمی له‌یه‌ك دابڕاین و بوین به دوبه‌شه‌وه، ئێمه لایی خۆمانه‌وه وه‌كو كاری ڕێكخراوه‌یی و سیاسی به ئاسایی وه‌رمانگرت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دواتر لایه‌نی ئه‌منی خانوه‌كه‌یان ڕاده‌ستكردینه‌وه و رۆژی 4ی (نیسان/4)ی 2024 ئێمه‌ش چه‌ند پاسه‌وانێكمان دانا و كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیمان به‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانمان بڕیارماندا بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی دابمه‌زرێنین، بۆ جاری دوه‌م له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز 4ی (نیسان/4) هێزێكی زۆر كه نزیكی 300 كه‌س بون هه‌ڵیانكوتایه سه‌رماڵه‌كه‌م و دوای به‌كارهێنانی چه‌كی قورس كه‌سێك كوژرا و كوڕه‌كه‌م و چه‌ند پاسه‌وانێكم برینداربون، به‌ڵام ئێمه ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر و پاش چوار مانگ لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت پاسه‌وانه‌كانم بێ‌تاوان بون، به‌ڵام هیچ رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر به و هێزه و تاوانباره‌كان ئه‌نجامنه‌درا كه هێرشیان كردبوه سه‌ر ماڵه‌كه‌م.
وتيشى: دوای ئه‌وه ده‌زگاكانی ئه‌منی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ له‌ناو ماڵه‌كه‌مدا مانه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی، رۆژی 10ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداریان كردینه‌وه كه كێشه نه‌ماوه و خانوه‌كه‌مان راده‌ستبكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه ئاماده نه‌بوین بچینه نێو خانوه‌كه‌ی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌تاڵی بمێنێته‌وه تاوه‌كو كاتێكی گونجاو بۆ دوركه‌وتنه‌وه له كێشه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیم كرد به عه‌لی حاجی محمودی برام له‌گه‌ڵ باخه‌وانه‌كه‌م كلیله‌كان وه‌ربگرن و پێمڕاگه‌یاندن، له ئێستادا ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌م".
رونیشیكردەوە له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و هێزه‌كه‌ی جارێكی دیكه خانوه‌كه‌میان داگیركرده‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا كردم كه به ئامێری روخاندنی خان‌و (ده‌قاق) ده‌ستیان كردوه به ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م به‌فه‌رمی لێ ئاگاداركرده‌وه له ده‌ستپێكی ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م هه‌روه‌ها ڕێكاری یاساییم گرته‌به‌ر".
ئاشكراشیكردوە ئه‌م خانوه له‌گه‌ڵ باخه‌كه‌دا و راكێشانی كاره‌با بۆی مۆڵه‌تی فه‌رمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و شوێنی نیشته‌جێبونی منداڵه‌كانم بوه، ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت بیخه‌ینه‌ڕو هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك بۆی نیه به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی دادگا ته‌جاوز بكاته سه‌ر موڵك و ماڵی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك، ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه‌كان خۆمان به دورگرت و به‌جێمانهێشت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و له هه‌مانكاتدا هیچ گرژیه‌ك له ئارادا نه‌بوه و هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌بو تا پاساو بهێنێته‌وه بۆ ئه‌و كاره قێزه‌ونه كه له مێژوی حوكمڕانی كوردی و عورفی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بوه".
ده‌شڵێت: ئه‌مجۆره كارانه ته‌نها له‌م كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه كه داماڵراون له هه‌مو به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی، ئێمه‌ش پشو درێژین و به‌مجۆره كاره له‌رزۆكانه تێكناچین و ڕه‌وتی كار و خه‌باتمان به‌رده‌وامه وه‌ك چیاكانی كوردستان به‌هێزین، دواجار سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه، داوا له‌سه‌رجه‌م دۆست و لایه‌نگران و هه‌ڤاڵان و كادر و ئه‌ندامانی سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانی-عێراق ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه خۆڕاگر بن و دان به خۆتاندا بگرن، دام و ده‌زگاكانی (قه‌زا) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خه‌ینه‌به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و جۆره تاوانانه.