هادی جەلۆ مەرعی بۆ هاوڵاتی: دەبێت حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران دابین بكات

2 هەفتە لەمەوپێش



هادی جەلۆ مەرعی

سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق:

 

- پێویستە حكومەتی هەرێمى كوردستان پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات.

- دەبێت حكومەتی هەرێم چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بدۆزێتەوە.

- دەبێت حكومەتی هەرێم كار لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ بكات تاكو پێداویستیەكانی هاوڵاتیان دابین بكات.

 

 

هادی جەلۆ مەرعی سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق رایگەیاند پێویستە حكومەتی هەرێمى كوردستان پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات.

سەرۆکی دەستەی شرۆڤەکارانی سیاسیی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند دەبێت حكومەتی هەرێم كار لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ بكات تاكو پێداویستیەكانی هاوڵاتیان دابین بكات.

وتیشی: زۆر گرنگە كار لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بكرێت تاكو پێداویستییەكانی هاوڵاتیان دابین بكات بە تایبەتی لەڕووی خزمەتگوزاریەوە.

رونیشیكردەوە پێویستە حكومەتی فیدڕاڵی عێراقیش داواكاریەكانی هەرێم بەهەند وەربگرێت و حكومەتی هەرێمیش چەند هەنگاوێكی سەركەوتوی ناوە لەگەڵ بەغدا و پێویستە هەنگاوی زیاتر بنێت.

باسی لەوەشكرد بەرپرسیارێتی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران زۆر گەورەیە و دەبێت چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ بدۆزێتەوە و لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێمیشە پارەى پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران دابین بكات تاكو بە ئاسودەیی بژین و پێداویستی خێزانەكانیان دابین بكەن و دەبێت پەیوەندی باشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بقۆسترێتەوە بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو لەمپەڕانەی بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروستبوونە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار