قایمقامی شارەزوور: ئاوی خواردنەوەى هاوڵاتیانمان چارەسەر كردووە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

-تۆڕی ئاوی ماڵانى شارەزوور چارەسەر كرا.

- هاوڵاتیان دەتوانن بە کاریبهێنن بۆ خواردنەوە و پێداویستی رۆژانەیان.

 

رزگار غەفوور قایمقامی شارەزوور رایگەیاند تۆڕی ئاوی ماڵانمان چارەسەر كردووه و لە ئێستاوە هاوڵاتیان دەتوانن بە کاریبهێنن بۆ خواردنەوە و پێداویستی رۆژانەیان.

قایمقامی شارەزوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند دوای دڵنیابوونەوە لە خاوێنی ئاوی سنورەکە و چارەسەرکردنی ئەو شکاویانەی لە تۆڕی ئاوەکەدا هەبووە، لە ئەمڕۆوە ئاوی تۆڕی گشتی بۆ هاوڵاتیان بەردەرێتەوە.

رونیشیكردەوە هۆکاری ئەو نەخۆشیەی بڵاوبۆتەوە تێکەڵبوونی ئاوی پیس و باراناوە بە ئاوی ماڵان بووه بەهۆکاری شکاوی بۆرییەکانەوە.

وتيشى: تۆڕی ئاوی خواردنەوەی شارەزوور کۆنە و پێویستی بە گۆڕین و نوێکردنەوە هەیە وپێشتر بەڵێنی نوێکردنەوەی ئەو تۆڕانە دراوە و تا ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار هیچی نەکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار