پەرلەمانتارێكی عێراقی بۆ هاوڵاتی: پێشمەرگە هێزێكی باوەڕپێكراوی نیشتیمانیە
2 هەفتە لەمەوپێش
محەمەد محەمەدی:
- هەرێمى كوردستان بەشێكی دانەبڕاوەیە لە عێراق و هێزی پێشمەرگەش هێزێكی باوڕپێكراوە.
- پێشمەرگە هێزی نیشتیمانین و سنوورەكانی باكوری عێراق دەپارێزن.
- داماڵینی چەك هێزەكانی پێشمەرگە ناگرێتەوە.
محەمەد محەمەدی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند هەرێمى كوردستان بەشێكی دانەبڕاوەیە لە عێراق و هێزی پێشمەرگەش هێزێكی باوڕپێكراوە.
محەمەدی لە لێداونێكی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند هێزەكانی پێشمەرگە یاسایی و باوەڕپێكراون و داماڵینی چەك ئەوان ناگرێتەوە.
وتيشى مەبەست لە لێدوانەكەی سیستانی ئەو هێزانەن كە لەدەرەوەی دەوڵەتن، ئەو چەكانەی بەدەستی هۆزەكان و حزبەكان ومیلیشیاكانەوەن، سەبارەت بە هێزەكانی پێشمەرگە، هێزی نیشتیمانین و سنوورەكانی باكوری عێراق دەپارێزن و یەكێكن لە هێزە رەسمیەكان كە سەر بە دەوڵەتن.
رونیشیكردەوە هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوەی لە دەوڵەتی عێراق و لە دەرەوەی سیستمی دەوڵەتەوە نین و سوپاس بۆ هەموو ئەو هێزانەی لەپێناو عێراقدا و ئاسایش و سەروەری جەنگان لەتێكڕای عێراق بەبێ جیاوازی.