لاهور شێخ جەنگی:ساختەكاریەكی گەورە لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل

 

-ئەمرۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمانکرد لە رادو بوتوم بەرپرسی نوێی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر.

 

-بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد دەربارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر، بەتایبەت ئەو ساختەکارییە گەورەیە و ئەو دیزاینە پێشوەختە هەرێمایەتییەی بۆ هەردوو حزبی دەسەڵات وهەندێک لایەنی تر  ئامادەکرابوو  بۆ لەکەدارکردنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی  و ناوبانگی هەرێمی کوردستان.

 

-ئاماژەمان بە نیگەرانی و هەڵوەستەی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵاتکرد بەرامبەر بەو ساختەکارییانەی ئەنجامدراوە، لەو سۆنگەیەشەوە باسمان لە هەوڵ و هەنگاوەکانکرد بۆ داکۆکیکردن و پارێزگاریکردن لە ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان.

 

-جەختمانکردەوە کە سەنگ و دەنگ و پشتیوانی جەماوەری بەرەی گەل زۆر گەورە و فراوانترە لەو ئەنجامانەی لەم هەڵبژاردنە دیزاینکراوەدا دیاریکراوە.

 

- دوپاتیشمانکردەوە کە بەرەی گەل بەردەوام دەبێت لەو بەرنامە فراوانەی کە هەیەتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و گەڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار