غالب محەمەد بۆ هاوڵاتی: یەكێتی و پارتی دەستیان بەسەر بەشێك لە نەوتی هەرێمدا گرتووە

2 هەفتە لەمەوپێش



غالب محەمەد

 

-بەشێكی داهاتی نەوت دەڕوات بۆ ئەو دوو كۆمانیایە كە به یەكێتی و پارتی ناسراون.

- حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی دوو مانگی فەرمانبەران دەخوات.

 

غالب محەمەد ئەندامى خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە ساڵی 2009وە ئێمە دەڵێین تێچوی نەوت لە هەرێم زۆرە.

غالب محەمەد تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتە پەرلەمانی كوردستان و پێی وتین لە 58% داهاتی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ كۆمپانیەكان.

رونیشيكردەوە قسەكانی مەسرور بارزانی راست نییە و بەشێكی داهاتی نەوت دەڕوات بۆ كۆمپانیاكان و بەشێكیشي دەڕوات بۆ ئەو دوو كۆمانیایە كە به یەكێتی و پارتی ناسراون.

وتيشى: لەئێستادا عێراق 16 دۆلاری داناوە بۆ تێچووی نەوت ئەوەی تریشی دەبێت تەسلیمی تیمی سۆمۆ بكرێت و بچێتە خەزێنەی عێراقەوە  وپێم وانییە هەرێم بتوانێت پابەند بێت.

ئاشكراشیكرد ئەوەی كێشەیە بۆ هاوڵاتیان و بۆ موچە خۆرانی هەرێمی كوردستان داهاتی ناوخۆیە كە بە 320 ملیار دینار خەمڵاندویانە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە و ئەبێت مانگانە 160 ملیاری بدەن بە عێراق لەمانگی 1 ی 2024 هەتاكو كۆتایی ئەمساڵ، بڕەكەش نزیك دەبێتەوە لە 2 ترلیۆن و ئەم پارەیەی نەداوە ئەمەش كە نایدات رێك پارەی دوو موچەی فەرمانبەرانە بەو پێیەش بێت حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی دوو مانگی فەرمانبەران دەخوات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار