نوسینگەکانی زانیاريی سلێمانی: تەنها مامەڵە به کارتی بانکی دەكەین

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاريی سلێمانی:

 

-لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت.

- پارەدان تەنها لە ڕێگەی ئەلکترۆنیەوە دەبێت.

- بە ھیچ جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتیمان و پارێزگای ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆيی گەرمیان و ڕاپەڕین کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاريی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت، بەڵكو پارەدان تەنها لە ڕێگەی ئەلکترۆنیەوە دەبێت و  ئەو كەسانەی سەردانیان دەكەن پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی Visa card یان Master card بن.

بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕایگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە بە گوێرەی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم لە بەرواری 1ی (كانونی یەكەم)ی ئەمساڵەوە بە ھیچ جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتیمان و پارێزگای ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆيی گەرمیان و ڕاپەڕین کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ڕایی كردنی مامەڵەكانی هاوڵاتیان، پارەدان تەنها لە ڕێگەی پارەدانی ئەلکترۆنی و ئامێری (POS) دەبێت.

باسی لەوەشكردوە، داواکارین لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ ڕايی بکرێت و ببن بەخاوەنی کارتی زانیاری، پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی Visa card یان Master card بن، بۆیە داواکارین ھەتا کارتی بانکیان نەبێت سەردانمان نەکەن.

لەدوای بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت، بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری دەبێتە دوەم بەڕێوەبەرایەتی كە پارەدان دەكاتە ئەلیكترۆنی و سیستەمی بانكی، ئەوە لەكاتێكدایە هێشتا سیستمی بەبانکیکردن لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی سەرەتایيدایە و زۆرێک لە هاوڵاتیان هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە نیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار