كارەبای سلێمانی بۆ هاوڵاتی: پێدانی كارەبا بەم ئاستەی ئێستای تا زستان بەردەوام دەبێت
دوێنێ
سیروان محمەد
- پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بەم ئاستەی ئێستای تا زستان بەردەوام دەبێت.
- لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە.
- لە ئێستادا 12 بۆ 13 سەعات كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدەین.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بەم ئاستەی ئێستای تا زستان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە.
سیروان محمەد وتەبێژی كارەبای سلێمانی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە ئێستادا 12 بۆ 13 سەعات كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدەین.
وتيشى: هەتاكو هاتنی زستان و سەرما پێدانی سەعاتەكانی كارەبا بە هاوڵاتیان لەم ئاستەدا دەمێنێتەوە.
رونیشیكردەوە بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا بەهۆی زۆربونی خواست لەسەر كارەبا سەعاتەكانی پێدانی كارەبا بە بەراورد بە مانگەكانی پێشوو كەمدەبێتەوە.