نوێنەری زەردەشتییەكان بۆ هاوڵاتی: پێکهاتە کەميینەکانی ئاینی دادپەروەیان بەرانبەر ناکرێت

دوێنێ



ئاوات حوسامەدین

- لە لایەن چەند کەسانیکی توندڕەوی ئیسلامی هەڕەشە و سوکایەتیمان بەرانبەر کراوه.

- یاسا لە هەرێم لایەنگری ئاینی زۆرینە دەکات .

- پێکهاتە کەميینەکانی ئاینی دادپەروەیان بەرانبەر ناکرێت.

- بەڕاشكاوی تەکفیری پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی دەکەن.

 

 

ئاوات حوسامەدین نوێنەری زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان دادپەروەرى بەرانبەر پێکهاتە کەميینەکانی ئاینی ناکرێت.

نوێنەری زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە ٢٠١٥وە تا ئێستا لە سۆشیاڵ میدیا و لە لایەن چەند کەسانیکی توندڕەوی ئیسلامی هەڕەشە و سوکایەتیمان بەرانبەر کراوه و ئەو هەڕشانە بە پێچەوانەی بنەماکانی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی ٢٠١٥بووە، کە ناسراوە بە یاسای ئازادی ئاینی بیروباوەر و لەلایەن هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە، بەڵام دوای ئەوەی لایەنی پیوەندیدارمان ئاگادار کردۆتەوە وەک پیویست بەدواداچونی بۆ نەکراوە، هەر بۆ خۆم وەک نوێنەری زەردەشتیان بە هۆی بەرگری کردنم  دژی ئەو سوکایەتی و هەرەشانە کە لێمان کراوە، دووجار سکاڵای یاسیيم لە لایەن دوو مەلای ئاینی توندڕەوە لەسەر تۆمار کراوە و لە دادگا سزای یاسايی دراوم، ئەوەش ئەوە دەیسەلمێنێت کە یاسا لە هەرێم لایەنگری ئاینی زۆرینە دەکات .

وتيشى: کاتێک شەریعتی ئاینی دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی دەستور و یاسا بێگومان پێکهاتە کەميینەکانی ئاینی دادپەروەیان بەرانبەر ناکرێت، هەروەها چەندین كتێب دەرچووە لەسەر سوکایەتی و تەکفیر کردنی  ئاینی زەردەشتی، لە لایەن کەسانی ئاینی سەر بە حزبە ئیسلاميه سیاس یەكان و کەسانی سەلەفی توندرەو ، کە لە سایتی خۆیان لە سۆشیاڵ میدیا، بەڕاشكاوی تەکفیری پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی دەکەن و لە لایەن وەزارەتى رۆشنبیری مۆڵەتی فەرمیان پێدراوە، ئەوەش بە پێچەوانەی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی ٢٠١٥ ی ئازادی ئاینی بیروباوەڕە.

ئاشكراشیكرد بە داخەوە سۆشیاڵ میديای کوردستان، زۆربەی هەرەزۆری میدیای پارتە سیاسیەکانی کوردستانە و سیاسەتی حزبەکان بۆ بەرژەوەندی حزبەکان پەیڕەو دەكەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان میدیای تایبەتی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە، کە تەعبیر لە سیاسەتێک بکات بۆ بەرژەوەندی گشتی، بۆیە هەر ئاراستەێک یا کەموو کورتێک یا رخنەێک یا دەربرینی بیر و بۆچونیکى جیاواز ، کە دووربێ لە مەدحی حکومەت و سیاسەتەکانی، بە دڵنیایەوە دەبێتە ئامانج و لە هەموو لاێک کێشەت بۆ دروست دەکەن، ماوەێک لەمەوبەر لە دیمانەێک لەگەڵ ساتیی پۆلیتیک، من تەنیا وەک کوردێکی زەردەشتی دڵسۆز بۆ پاراستنی کەلتوور و زمان و ئەدەب و جلوبەرگی رەسەنی  کوردی، ووتم: چەند جارێك قورئانم خوێندۆتەوە بەڵام  تێی نەگەیشتووم، لەسەر ئەوە دونیای حزبی لە کوردستان هەمووی لێم هاتنە سەرخەت، لە دادوەری گشتی و ئەنجوومەنی زانایانی ئیسلامی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان و تاوانی هەوڵی تێکدانی  ئاشتی پێکەوە ژیان لە کوردستانيان  خستە پاڵم و بە پیشێل کردنی دەستووری عیراق سکاڵای یاساییان  لەسەرم تۆمار کرد و داوایان کرد کە بە توندی سزا بدریم و کەسانێکی توندرەو لە سۆشیاڵ میدیا هەرەشەی کوشتن و سوکایەتی زۆریان لێ کردم، کە ئەوە خۆی لە خۆیدا بڵاوکردنەوەی خیتابی توندوتیژی بوو دژی من، ئەوەی من لەسەری تاوانبار کرام ، ئەوە بوو کە لە لێدوانەکەم من ووتومە نۆ جار قورانم خوێندۆتەوە، بەڵام هیچی لێ تێنەگەیشتووم، من پرسیار دەکەم کە هەموومان دەزانین قورئانی پیرۆزی موسوڵمانان بە زمانی عەرەبی نوسراوە ، نەک من بەڵکو ئەوانەی زمانی عەرەبیش دەزانن بە باشی لە تەفسیری زۆربەی ئایەتەکان تێناگەن ، ئەگەر هەموو کەس بە باشی لە قوران تێگەیشتبانایە ، ئەی چ پێویستێکیان بە عولەمای ئیسلام دەبوو؟، ئێستا  لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف سکاڵام لە دادگای سلێمانی لەسەر تۆمار کراوە بۆ ئەوەی دادگاییم بکەن و سزا بدرێم.

باسی لەوەشكرد وەزارەتی ئەوقاف کە ناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیە ، واتە دەبی بە فیعلی بۆ هەموو ئاینەکان بێت بە بێ جیاوازی، بەڵام تەنیا ژماری سەد کەس لە وەزارەتی ئەوقاف لە بەرێوەبەرایەتی گشتی مەسیحیەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئیزیدیەکان دامەزراون بۆ بەرێوەبردنی کارووباری پەیرەوانی ئەو دوو ئاینە  ،ئەگەر داوای دادپەروەری بکەین لە حکومەتی هەریمی کوردستان، دەبێت پرۆژەێکی چاکسازی هەبێ سەر لە نۆی بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ پێکهاتە کەمینەکانی ئاینی لە کوردستان و دەبێت حکومەتی هەرێمی ئایندە ، لە بودجەی وەزارەتی ئەوقاف یارمەتی کەمینە ئاینەکانی تریش بدات بە دروستکردنی یەک دوو پەرستگا بۆ ئاینەکانی تر بەبێ جیاوازی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار