سودانی: پێویستە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێ‌ بكرێت

دوێنێ



هاوڵاتی

- سودانی جەخت دەكاتەوە لەسەر ڕێکخستنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمەوە.

- سودانی ئاماژە بە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی دەكات لە هەرێم.

- سودانی جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگى پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق محەمەد شەیاع سودانی جەختی كردەوە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

نووسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرەتای سەردانەکەیدا، کە هەولێر و سلێمانی لەخۆدەگرێت، سودانى لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسرور بارزانی کۆبووەوە.

رونیكردەوە سودانى و بارزانى دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و (هەرێم) یان تاوتوێکرد و لەسەرووی هەموویانەوە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمەوە و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ڕێکخستنی، بە شێوەیەک کە خواستی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدەستبهێنێت، لەگەڵ گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

وتيشى: سودانی ئاماژەی بە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی کرد لە هەرێم، چوونکە بەشێکی گرنگە لە کۆڵکەکانی سەقامگیری لە بەغداد و هەموو عێراق و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێم، هەروەها سودانى ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەم دۆسیەیەدا، لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوونی ئاستەکانی هاوکاری لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها ئاماژەیان بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان و پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لە تەواوکردنی بەشێوەکی سەرکەوتوو، بەتایبەتی دوای چارەسەرکردنی لایەنە تەکنیکیەکان لەگەڵ دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمەش بەهۆی ئەو گرنگییەی کە ئەم بابەتە نوێنەرایەتی دەکات لە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدان و پلاندانان لە هەموو ئەو کەرتانەی کە بەشدارن لە باشتر کردن و پێشکەوتنی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار