كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
24 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- پلەكانى گەرما دا ببەزن.
- ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەكانى گەرما دا ببەزن و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران تۆمار بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە ٥ پلەی سیلیزییە.
رونیكردەوە سبەینێ پێنجشەممەش ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت وپلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢١ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٢ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٢ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى