سەرچاوەیەك بۆ هاوڵاتی: بەبڕیارێكی حزبی هەژماری من لە سلێمانی راگیراوە

24 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەك لە بانقەكانی سلێمانی:

 

- بەبڕیارێكی حزبی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی و دەورووبەری راگیراوە.

- رێگا بە تیمەكانی هەژماری من نادرێت بچنە ناو بانقەكانی سلێمانیەوە.

- هەژماری من بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانه و دەبێت ئیشی پێبكرێت.

 

لە بەدواداچونێكی مەیدانیدا، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی كەتوون، پرۆژەی هەژماری من بە بڕیارێكی حزبی لە پارێزگای سلێمانی راگیراوە.

سەرچاوەیەك لە بانقەكانی سلێمانی بە پەیامنێری هاوڵاتی راگەیاند بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی پڕۆژەی هەژماری من جێبەجێدەكات و دەبێت لەهەموو كوردستاندا بەشێوەیەكی رەسمی ئیشی پێبكرێت.

ئاشكراشیكرد بەبڕیارێكی حزبی پڕۆژەی هەژماری من لەم زۆنە راگیراوە و ماوەی مانگێكە لەهیچ بانقێكی سنوری سلێمانی بە قەزاوو ناحیەكانیەوە كاری پێناكرێت.

وتيشى: بە بڕیارێكی حزبی هەژماری من لە سلێمانی كاری پێناكرێت و تەنانەت رێگا بە تیمەكانیشی نادرێت بچنە ناو بانقەكانی سلێمانیەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار