عەبدولستار مەجید: بە سودانیمان راگەیاند ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە دوای كۆبونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كۆمه‌ڵی دادگەری رایگەیاند:

 

- لە كۆبوونەوەی نێوان عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باسمان لە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد.

- هەڵوێستی خۆمان بۆ سودانی دوپاتكردەوە، كە وەك كۆمەڵی دادگەری بەشداری په‌رله‌مانێكی پێشوه‌خته‌ دیزاینكراو ناكه‌ین.

- داوامان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە هەنگاوەكان بۆ تەوتینی موچەی فەرانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خێراتر بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار