وەزیری نەوتی عێراق: داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەخرێتە هەژمارێکى تایبەتەوە
19 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری نەوتی عێراق:
- داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەخرێتە هەژمارێکى تایبەتەوە.
- داهاتی نەوتی هەرێم دەبێتە بەشێک لە داهاتی حکومەتی فیدراڵی.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەخرێتە هەژمارێکى تایبەتەوە و دەبێتە بەشێک لە داهاتی فیدراڵی.
وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کۆمپانیاى سۆمۆ لایەنى رێگەپێدراوە بۆ وەرگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان و تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێم لە داهاتەکەی بەشێوەى پێشینە دەدرێت.
غالب محەمەد ئەندامى خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دوێنێ لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاشكرا كرد لەئێستادا عێراق 16 دۆلاری داناوە بۆ تێچووی نەوتى هەرێمى کوردستان، ئەوەی تریشی دەبێت تەسلیمی تیمی سۆمۆ بكرێت و بچێتە خەزێنەی عێراقەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوە یەكیدا بڕیاردرا بڕی ١٦ دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک لە نەوتی هەرێمی كوردستان خەرجبكرێت .