بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی: ئامادە نەبوین لەگەل سودانی كۆببینەوە

19 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرەی گەل

- سودانی پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەلەوە كردووە.

- سەرۆكی بەرەی گەل لاهور شێخ جەنگی رەتیكردووەتەوە لەگەڵ محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە.

 

بەرەی گەل رایگەیاند ئامادەنبون لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سودانی كۆببنەوە.

سەرچاوەیەك لە بەرەی گەل بە هاوڵاتی راگەیاند سودانی پەیوەندی پێوەكردوون كە لەگەڵی كۆببنەوە، بەڵام داواكەیان رەتكردووەتەوە.

ئاشكراشیكرد سودانی پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەلەوە كردووە تاكو ئامادەی كۆبوونەوەیەك بن لە هەولێر بەسەرپەرشتی سودانی، بەڵام لاهور شێخ جەنگی رەتیكردووەتەوە ئامادەی ئەو كۆبونەوەیە بن.

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سودانی بە سەردانێكی ڕەسمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار