بەرەی گەل سەبارەت بە سەردانەكەی سودانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕونكردەوە دەدات

یەک هەفتە لەمەوپێش



نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی لاهور شێخ جەنگی:

 

- لە لایەن نوسینگەی سودانیەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەى سەرۆكی بەرەی گەل و داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شيخ جەنگی ساز بکرێت.

- سەرۆكی بەرەی گەل رەتیكردووەتەوە لەگەڵ محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە.

 

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی بەرەی گەل لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند سەرۆكی بەرەی گەل رەتیكردووەتەوە لەگەڵ محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە.

نوسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، "لە میانی سەردانی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوسینگەی بەڕێزیانەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەکەمانەوە و داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شيخ جەنگی ساز بکرێت، بەڵام بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەت کردۆتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار