سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سلێمانى مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستانه

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی:

 

-سلێمانی ناوێکی دیار و کاریگەرە و مایەی شانازیی گەلی کوردستان.

- يادى 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م.

- هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه‌ و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياتر و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار و ناوچه‌كانى كوردستان ده‌خوازم.

 

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، سلێمانی ناوێکی دیار و کاریگەرە و مایەی شانازیی گەلی کوردستان بووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 240 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی لە پەیامێكدا رایگەیاند، يادى 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

دووپاتیشیكردەوە له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، سلێمانى ناوێكى ديار و كاريگه‌ره‌ و هه‌ميشه‌ جێى ڕێز و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه‌.

وتيشى: هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه‌ و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياتر و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار و ناوچه‌كانى كوردستان ده‌خوازم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار