بکوژی هاوسەر و دوو منداڵەکەی ناوچەی دۆرەی بەغداد لە سلێمانی دەستگیرکان
3 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
-تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەيی و دوو منداڵی هاوسەرەکەی بەچەکی جۆری دەمانچە دەکوژێت.
- دوای رووداوەکە لەبەغداد چەند ناسنامەیەکی ساختە دروستدەکات و خۆی لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق حەشار دەدات و دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵدێت.
- لە یەکێک لەهۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند تۆمەتبارێكیان لە شاری سلێمانی دەستگیر كردووە كە لە بەغدا تاوانەكەی ئەنجامداوە و هەڵهاتوە بۆ سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٣١ لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغداد تۆمەتبار (مروان طالب حسن) بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی بەناوی (بان عبداللە حسن) و دوو منداڵی هاوسەرەکەی بەناوەکانی (ایمان) و (یونس) بەچەکی جۆری (دەمانچە) دەکوژێت.
رونیشیكردەوە تۆمەتبار دوای رووداوەکە لەبەغداد چەند ناسنامەیەکی ساختە دروستدەکات و خۆی لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق حەشار دەدات و دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵدێت، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و بەچەند ناسنامەیەکی ساختەوە لە یەکێک لەهۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە ٢٠٢٤/١١/١٠ دەستگیرکرا.
وتيشى: لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.