داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وهه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان
12 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان85% ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه.
- داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی 12 ملیار و 402 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی 12 ملیار و 402 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان لە بەیاننامەیەكدا داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه به‌شێوه‌یه‌ك 12 ملیار و 402 ملیۆن و 226 هه‌زار و 463 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 85% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 10 ملیار و 578 ملیۆن و 582 هه‌زار و 637 دیناری واتا 85%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و هه‌روه‌ها ملیارێك و 823 ملیۆن و 531 هه‌زار و 976 دیناری، واتا 15% به‌شێوه‌ی چه‌كه.
مه‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
رۆژی 15ی(كانونی یه‌كه‌م)ی 2022 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تى راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه به سه‌رانسه‌ری نه‌كراوه.