كه‌شناسی هه‌رێم: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت
11 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
-كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت.
- پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكرد كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌جۆرێك ده‌بێت كه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، خێرايی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10 - 15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 22 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 20 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 21 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 23 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 20 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 22 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 8 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 19 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 24 پله‌ی سیلیزی