حكومه‌تی هه‌رێم سەبارەت بە سەرژمێری رونكردنەوە دەدات

10 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- پشوی رۆژانی 15 تاوه‌كو 23ی ئه‌م مانگه‌ گشت فه‌رمانبه‌ر و خوێندكاران ناگرێتەوە.

- ئەم پشوە جگە لە ڕۆژانی 20-21ی (تشرینی دوه‌م)ی 2024 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، پشوی رۆژانی 15 تاوه‌كو 23ی ئه‌م مانگه‌ ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستورن و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ئەوانە ناگرێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ نین.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، پشوی فەرمی بە هۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژی 15ی (تشرینی دوه‌م) تاوه‌كو 23ی (تشرینی دوه‌م)ی 2024 تەنیا بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان، کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستورن.

رونیشیكردەوە، ئەم پشوە جگە لە ڕۆژانی 20-21ی (تشرینی دوه‌م)ی 2024 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستور نین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار