داوا له ده‌رچوانی زانكۆ دەكرێت ناوی خۆیان له كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن
5 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
داوا له ده‌رچوانی زانكۆ دەكرێت ناوی خۆیان له كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن
-ده‌رچوانی زانكۆ دەتوانن ناوی خۆیان له كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن.
-هاوڵاتی لینكی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەی بڵاوكردووەتەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند ده‌رچوانی زانكۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی دەتوانن ناوی خۆیان له كۆلێژی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق تۆماربكه‌ن.
وەزارەتەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق- كۆلێژی سه‌ربازی- زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ی خولی 115ی كۆلیژی سه‌ربازیی، هه‌ر كه‌سێك كه ئاره‌زوی به‌شداریكردنی هه‌یه ده‌توانێت له‌رێگه‌ی لینكی فۆرمی تایبه‌ته‌وه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ داواكاری پێشكه‌ش بكات، كه له 16ی (تشرینی دوه‌م) ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 21ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه فۆڕم پڕبكه‌وه:
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له كۆلێژی سه‌ربازی:
یه‌كه‌م:
تێكڕای نمره بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌كاری له لقه زانستی و ئه‌ده‌بیه‌كانیدا نابێت له (70%) كه‌متر بێت.
دوه‌م:
تێكڕای ئه‌كادیمی بۆ ده‌رچوانی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌م لقانه‌ی خواره‌وه (ئۆتۆمبێل - كاره‌با - ئه‌لیكترۆنیات - كۆنترۆڵ) له (80%) كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م:
پێویسته داواكار بۆ به‌شی شارستانی ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 22 ساڵ زیاتر نه‌بێت، واته واته له‌دایكبوی (11-16-2002) تا (11-21-2006) بێت.
چواره‌م:
ته‌مه‌نی داواكارانی سه‌ربازی ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، له 24 ساڵ زیاتر نه‌بێت، واته ئه‌وانه‌ی له‌دایكی له (11-16-2000) تا (11-21-2006) بێت.